سەرۆكوەزیرانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

له‌گه‌ڵ شاندێكی حكوومەتی عێراق


وابڕیارە ئەم هەفتەیە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی بەغدا رایگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند: شاندێكی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ پیرۆزبایی کردنە لە دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی هەرێم و راسپاردنی سەرۆکی حکوومەت.

گوتیشی: بڕیار لە سەردانەكە دراوە و تەنیا كاته‌كه‌ ماوه‌ دیاری بكرێت، پرسەکانی نەوت، کەرکووک و ماددەی 140 باسیان لێوە دەکرێت.