لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عیراق شەڕ لەنێوان دوو پەڕلەمانتار دروست بوو، بهپێی زانیارییهكان شهرهكهش هیچ پەیوەندی بە كوردەوە نییە و دوو پەڕلەمانتاری سوننە بۆتە كێشە و دەمەبۆڵەیان و شەڕ ڕوویداوە.
ئەمڕۆ شهممه پەڕلەمانی عیراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان كۆبووەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەك كرا و لەناو كۆبوونەوەكەشدا شەڕە بۆكس لەنێوان دوو پەڕلەمانتاری سوننە بەناوەكانی (تەڵاڵ زوبەیعی و عەبدوڵا خەربیت) ڕوویدا.
شەڕەکەش دوای ئهمه هات، تەڵال حوسێن زەوبەیعی سکاڵای لەسەر محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمارکردبوو.
زەوبەعی لە سکاڵاکەدا گومان دەخاتە سەر هەڵبژاردنی حەلبووسی بە سەرۆکی پەرلەمان و دەڵێ نایاساییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.