به‌هاوه‌ن هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق

له‌بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ چه‌ند گولـله‌ هاوه‌نێك له‌ بنكه‌یه‌كی ئاسمانی له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ باكووری به‌غدا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

شانه‌ی جه‌نگی له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: شه‌وی رابردوو سێ گولـله‌ هاوه‌ن له‌بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د به‌دووری 64 كلیۆمه‌تر له‌ باكووری به‌غدا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

ده‌شڵێت: له‌ ئه‌نجانی ئه‌وهێرشه‌دا هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌، ته‌نها پوش و په‌ڵاشی شوێنگه‌ ئاگری گرتووه‌.

شایانی باسه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و راوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌ بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د جێگیرن، كه‌ به‌یه‌كێك له‌بنكه‌ ستراتیژییه‌ هه‌ره‌گرنگه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیای عێراق