شاره‌زایه‌كی بواری ئاسایش: ئه‌مریكا چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران ده‌كات

له‌ رێگای ئاسمانییه‌وه‌

سه‌رمه‌د به‌یاتی: شاره‌زای بواری ئاسایش ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌رێگای گه‌مارۆی ئابوورییه‌وه‌ هه‌وڵی لاوازكردنی ئێران ده‌دات.

روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ واشتنتۆن له‌رێگای وشكانییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران ناجه‌نگێت، به‌ڵكو له‌ رێگای ئاسمانییه‌وه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێران ده‌یه‌وێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك جه‌نگه‌كه‌ پێشبخرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی پێ داپۆشێت.

گوتیشی: له‌ ئێستادا واشنتۆن ده‌یه‌وێت جه‌نگه‌كه‌ دوا بخات، بۆ ئه‌وه‌ی توانا رۆكێتییه‌كانی ته‌هران بخوێنێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌مریكا له‌ رێگای مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ چاودێری ئێران ده‌كات و چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران له‌ رێگای ئاسمانییه‌وه‌ ده‌كات .

سه‌رچاوه‌/ سۆمه‌رنیوز

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار