تره‌مپ : ئێران هێرشی سه‌ر دوو كه‌شتییه‌كه‌ی كه‌نداوی عوممانی ئه‌نجامداوه‌

ھیوای خواست كه‌ سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌و وڵاته‌ ناچار بكات بێته‌ سه‌ر مێزی دانوستان

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئێرانی به‌رپرسیار گرت له‌ ھێرشكردنه‌ سه‌ر دوو كه‌شتی نه‌وت ھه‌ڵگر له‌ كه‌نداوی عوممان.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ پرۆگرامێكی كه‌ناڵی Amerikan Fox News ھه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا كرد و باسی له‌ ھێرشكردنه‌ سه‌ر دوو كه‌شتی نه‌وت ھه‌ڵگر له‌ كه‌نداوی عوممان كرد.

تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌م ھێرشانه‌ گوتی "ئێران ئه‌نجامی داوه‌. ئه‌مه‌ ده‌زانین چونكه‌ به‌له‌مه‌كه‌ی ئێرانتان بینی".

تره‌مپ ھیوای خواست كه‌ سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌و وڵاته‌ ناچار بكات بێته‌ سه‌ر مێزی دانوستان.