زانایان .. ده‌توانن هه‌موو جۆری خوێنه‌كان بكه‌نه‌ یه‌ك جۆر

له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و میكرۆبانه‌ی كه‌ له‌ ریخوڵه‌ی مرۆڤدا هه‌یه‌

دۆزینه‌وه‌یه‌كی زانستیی هه‌موو جۆری خوێنه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ یه‌ك جۆر كه‌ ره‌نگه‌ ژیانی ملیۆنان كه‌س رزگاربكات.

زانایان گه‌یشتنه‌ رێگاچاره‌یه‌ك كه‌ ده‌توانن هه‌موو جۆری خوێنه‌كان بكه‌نه‌ یه‌ك جۆر، كه‌ ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌خۆشه‌كان، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و میكرۆبانه‌ی كه‌ له‌ ریخوڵه‌ی مرۆڤدا هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "Microbiology"، زانایان له‌ زانكۆی كۆڵۆمبیای بریتانیا گه‌یشتنه‌ رێگاچاره‌یه‌ك بۆ گۆڕینی هه‌موو جۆره‌ خوێنه‌كانی A و، B و، AB بۆ جۆری O كه‌ رێگه‌ ده‌دات به‌هه‌موو نه‌خۆشه‌كان بۆ وه‌رگرتنی خوێن له‌كاتی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی خوێن، به‌بێ ره‌چاوكردنی جۆری خوێنی نه‌خۆشه‌كه‌.

زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت هه‌ندێك "ئه‌نزیم" هه‌یه‌ ده‌توانێت شه‌كره‌ له‌ شانه‌كانی خوێنی جۆره‌كانی A و، B و، AB لابدات و، گۆڕینی ئه‌و خوێنانه‌ بۆ جۆری O، به‌ڵام ئه‌نزیمی پارێزراو و چالاك و بێخه‌رجی نه‌دۆزییه‌وه‌، ته‌نها له‌ ریخۆڵه‌ی مرۆڤ نه‌بێت.

هه‌نگاوی داهاتوو ئه‌م تیمه‌ پێكدێت، له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نزیمه‌ له‌چوارچێوه‌ كلینكییه‌كان بۆ زانینی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ هیچ كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌ی لاوه‌كی هه‌یه‌.

 سه‌رچاوه‌/  Kurdistan CT

داڕشتنه‌وه‌/ كامران