لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه‌ئه‌مرۆ شه‌ممه 15 ى 6 ى 2019 ، به نوێنه‌رایه‌تی پارێزگاری هه‌ولێر له فرۆكه‌خانه‌ی نێودەولەتی ھەولێر پێشوازیم له شاندێکی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كرد
ده‌شڵێت شانده‌كه به‌فه‌رمی هاتوون پێکهاتوون لە 3 شارەزایی تۆپی پێی منداڵان ، ئەوان ماوەی هەفتەیەک لە هەولێر سەردانی چەند ئەکادیمیایەکی منداڵان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن ژمارەیەکی زۆر منداڵی کورد لە تەمەنی 9تاوەکو 15 ساڵی دەستنیشان بکەن و بیانبەن بۆ وڵاتی ئیسپانیا، بە مەبەستی کەمپێکی راهێنان بۆ ماوەی مانگێک.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت بڵاویشى كردووه‌ته‌وه كه ئەم شاندەی یانەی ریاڵ مەدرید پێشتر سەردانی وڵاتانی دیکە کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیای کردووە بە مەبەستی هاوکاریکردنی توانای منداڵان و دۆزینەوەی بەهرەمەند لە یارییەکەدا.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.