پوتین: په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و رووسیا خراپتر و خراپتر ده‌بێت

ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئێستاى ئه‌مریكا

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكى روسیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و روسیا به‌ره‌و خراپتر و خراپتر ده‌چێت. 

ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكى روسیا له‌ چاوپێكه‌وتنیكدا له‌ ته‌له‌فزیۆنى (MIR) رووسى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ى حوزه‌یرانى 2019، رایگه‌یاند: په‌یوندییه‌كانى نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن به‌ره‌و خراپى و خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئێستاى ئه‌مریكايه كە ده‌یان سزاى به‌سه‌ر روسیادا سه‌پاندووه‌.

هاوكات سه‌رۆكى روسیا له‌ قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى روسیا و ئه‌مریكا له‌ ئێستادا خراپن و به‌ره‌و دارووخان هه‌نگاو ده‌نێت. 

ڤلادمیر پوتینى سه‌رۆكى روسیا تێبینییه‌كانى پێش به‌ستنى لووتكه‌ى جی 20 خسته‌ڕوو، كه‌ له‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌ له‌ وڵاتى ژاپۆن ده‌به‌سترێت و هه‌روه‌ها پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ لووتكه‌ى جی 20 ڤلادمیر پۆتین سه‌رۆكى روسیا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كۆببنه‌وه‌. 

جێى ئاماژه‌ پێدانه‌ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى جی 20، له‌ 28-29ى ئه‌م مانگه‌ له‌ شارى ئۆساكا له‌ وڵاتى ژاپۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌مه‌ چوارده‌مین كۆبوونه‌وه‌ى جى 20 ده‌بێت و وڵاتى ژاپون میواندارى سه‌رۆكایه‌تى 19 وڵاتى جیهان ده‌كات. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز