حکوومه‌تی هه‌رێم هێرشه‌که‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها‌ ئیدانه‌ ده‌كات

له‌ ئه‌نجامدا بیست و شه‌ش كه‌سی سڤیل بریندار بوون

حکوومه‌تی هه‌رێم هێرشه‌که‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها‌ ئیدانه‌ ده‌كات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها له‌ سعوودیه‌ ئیدانه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی: به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و‌ هێرشه مووشه‌کییه‌ ده‌که‌ین که‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها له‌ شانشینی سعوودیه‌ و له‌ ئه‌نجامدا بیست و شه‌ش كه‌سی سڤیل بریندار بوون و زیانی گه‌وره‌ش به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وت.

هیوای چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان 13/6/2019