سووده‌كانی خواردنی كاڵه‌ك (گندۆره‌) بزانه‌

له‌ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ ده‌مانپارێزێت

یه‌كێك له‌ به‌سوودترین میوه‌ بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌ میوه‌ی كاڵه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌م میوه‌یه‌ به‌هۆی پێكهاته‌ به‌هێزه‌كه‌یه‌وه‌ جه‌سته‌ ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان و ته‌ندروستی جه‌سته‌ باشتر ده‌كات.

سووده‌كانی كاڵه‌ك:

یه‌كه‌م: ئارامكه‌ره‌وه‌یه‌ و یارمه‌تی كه‌مخه‌وی ده‌دات و لێدانی دڵ رێكده‌خات.

دووه‌م: بۆ كه‌مخوێنی به‌سووده‌

سێیه‌م: له‌ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ ده‌مانپارێزێت.

چواره‌م: بۆ هه‌رسكردنی خۆراك به‌سووده‌.

پێنجه‌م: به‌سووده‌ بۆ زیادبوونی شیری ژنان.

شه‌شه‌م: بۆ نه‌خۆشی رۆماتیزم به‌سووده‌.

حه‌وته‌م: تۆوی كاڵه‌ك به‌سووده‌ بۆ كۆكه‌ی توند، ئازاری سنگ، گه‌رو و گه‌رمی له‌ش.

هه‌شته‌م: چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی زه‌ردوی ده‌كات و ره‌نگوڕوو جوان ده‌كات.

نۆیه‌م: میزهێنه‌ره‌ و میزه‌ڵدان پاك ده‌كاته‌وه و به‌سووده‌ بۆ تواندنه‌وه‌ی به‌ردی گورچیله‌.

ده‌یه‌م: گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌ ده‌شواته‌وه‌ و، ژه‌هر فڕێده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ش.

یازده‌یه‌م: ئازاری مایه‌سیری كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و قه‌بزی ناهێڵێت.

دوازده‌یه‌م: وڕی و گێژبوون ناهێڵێت.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران