22 تۆمه‌تبار له سلێمانی ده‌ستگیر كران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لالهماوهی 10 ڕۆژی ڕابردودا مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین 22 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر كه به‌شێكی زۆر له‌و تۆمه‌تبارانه زیاده‌ڕۆییان كردۆته سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر به‌م مادده یاساییانه راگیراوان:
دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 31-406 كه تۆمه‌تباران ته‌قه‌یان له‌هاوڵاتیان كردووه‌و ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر چه‌كی بهكارهاتودا.
تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه به‌پێی مادده‌ی 3-21ی چه‌ك، ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا.
دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عێراقی كه تۆمه‌تباران هه‌ستاون به‌فێڵكردن لههاوڵاتیانو پاره‌و كه‌لوپه‌لیان لێسه‌ندون.
تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه به‌پێی مادده‌ی 2ی خراپ به‌كار هێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن.
ده تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه زیاده‌ڕۆییان كردۆته سه‌ر موڵك‌و ماڵی گشتی.
شه‌ش تۆمه‌تباری تر ده‌ستگیركراون به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌كی تر له‌یاسای سزادان.