ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێمی كوردستان

وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌


له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان  ڕایده‌گه‌ێنێت لە ماوەى ڕابردوو و لەکاتى ئەزموونە گشتییەکانى خوێندنى ساڵى (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩)، میدیا و دەزگاکانى ڕاگەیاندن هاوکارێکى سەرەکى کەرتى پەروەردە بوون و ئەم هەستکردن بە پرسیاریەتیەیان جێگاى ڕێزە، بەڵام بە داخەوە جارجارە هەندێک کەناڵ و پەیامنێرى تەلەڤزیۆنى بێ هەستکردن بە بەرپرسیاریەتى کۆمەڵایەتى و لە ئەنجامى نەخویندەوارى و کەمى ئاستى هۆشیارییان ڕاپۆرت بڵاو دەکەنەوە کە بە هەموو شێوەیەک دوورە لە ڕاستییەوە و تەنها بۆ شیواندنى دەروونى قوتابیان و پڕۆسە سەرکەوتووەکەى ئەزموونەکانە.

په‌روه‌رده‌ ده‌شڵێت ، لە کەناڵى ئاسمانى (کوردستان ٢٤) ڕاپۆرتێک لەسەر ئەزموونەکان بڵاوکرایەوە کە وەک وەزارەتى پەروەردە سەر لەبەرى ڕەت دەکەینەوە، چونکە ناپڕۆفیشناڵى ڕیپۆرتەرەکە لەوەدایە قسەى مامۆستایەکى قوناغى بنەڕەتى نەوەک ئامادەیى وەرگرتووە کە هیچ پەیوەندییەکى بە ئەزموونەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەییەوە نییە و تواناى زانستى ئەو هیندە نییە کە قسە لەسەر دروستى و نادروستى ئەزموونەکان بدات.

راشیده‌گه‌یه‌نن وەزارەتى پەروەردە هەمیشە دەرگاى بە ڕووى میدیاییەکاندا واڵا بووە و تاکە وەزارەتی کابینەى هەشتەمى حکومەتى هەرێمە کە زۆرترین هاوکاریی میدیاکانى کردووە، بۆیە پێویست ناکات هەنگاوێکى نا دروستانەى وەک ڕیپۆرتەرەکەى ئەم تەلەڤزیۆنە بەرێزە بگیردرێتەبەر و دەنگى بەرێوەبەرى ڕاگەیاندن لەسەر هێڵى تەلەفۆن و بە بێ ڕەزامەندى تۆمار و بڵاو بکرێتەوە.


وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ده‌شڵێت ، ئەزموونە گشتییەکان و دۆزینەوە و چارەسەرى کەموکۆرییەکان تەنیا پەیوەندى بە لیژنەى باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانەوە هەیە و ئەو لیژنە باڵایە کە پسپۆڕانى هەموو پارێزگاکانى لەخۆ گرتووە، دەتوانن ڕەخنە و گلەیى و گازندەکان شیکار و لە کۆتایی پرۆسەکە وەڵام دەدەنەوە و لە چوارچێوەى ڕێنماییەکان و بە ڕەچاوکردنى ئاستى زانستى وانەکان، زۆترین هاوکاریى قوتابى و خوێندکاران دەکریت، بۆیە وەرگرتنى قسەى چەند قوتابییەک لە نزیکەى ٢٣٥ هەزار قوتابى کە لە ئەزموونەکەیاندا باش نەبوونە، بە هەند وەرناگیردرێت، لە کاتێکدا ئێمە ئامادەییى هەموو هاوکارییەکمان نیشان دابوو تا لە کۆتایى تاقیکردنەوەکان و بە داتا و زانیاریی وردەوە لە خزمەت کەناڵی کوردستان ۲٤ و هەموو ڕأگەیاندنەکاندا بین.

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز