پاتریاكی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاشوورییه‌كان پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ماركیۆرگیس سڵێوه‌، پاتریاكی سێیه‌می كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاشوورییه‌كان له‌ ئوسترالیا، پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات و ده‌ڵێت: خۆشحاڵم به‌ناوی خۆم و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنهادۆسی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاشوورییه‌كان، به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه‌ی زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ بكه‌م.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین ئه‌م بۆنه‌یه‌ بكاته‌ هۆكاری به‌رده‌وامی له‌ش ساغیتان و سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام.

2222