بەتۆمەتی بەكارهێنان‌و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر تۆمەتبارێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانى دەستگیركرا

بەبڕیاری دادوەر به‌ند كرا

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست  ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ده‌ست گیركردنى تۆمه‌تبارێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانیان راگه‌یاند 

پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت ، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان  تۆمەتبارێكی بەڕەگەز ئێرانییان دەستگیركرد كە بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووەو ویستویەتی‌ لەشاری سلێمانی ساغی بكاتەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، دوای ئەوەی هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت لەبارەی كەسێكەوە كە بڕێك ماددەی هۆشبەری هێناوەتە ناوشاری سلێمانی‌و بەنیاز بووه‌ ساغی بكاتەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای بەدواداچونێكی وردو ئاشكراكردنی شوێنی تۆمەتبار توانرا تۆمەتبار (س، ف، ع) بەڕەگەز ئێرانی لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستگیربكرێت‌و دەستیشبگیرێت بەسەر نزیكەی 500گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆرەكانی (كریستاڵ‌و هیرۆرین) كە بەتۆمەتبار بووە.

پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێت ، لەئێستادا تۆمەتبار ڕەوانەی هۆبه‌ی‌ نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەئاسایشی سلێمانی كراوە بۆ تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان‌و له‌ئێستادا بەبڕیاری دادوەر به‌نده‌ بەپێی ماددەی 14ی مخه‌درات.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز