لەسەر رووداوێکى هاتوچۆ شۆفێرێک لە هەولێر کوژرا

له‌ دوای درووستبوونی ده‌مه‌قاڵی له‌ نێوانیان

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لەسەر رووداوێکى هاتوچۆ لە هەولێر، دەمەقاڵی و شەڕ دروست دەبێت و شوفێرێک بە پێنج گولـلە دەکوژرێت.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، لە چوارڕه‌یانی باز لە سەر ڕێگای موسڵ  شوفێری کرایسلەرە 5 گولەی لە شوفێری سپۆرتاجەكه‌ دەدات و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ی‌ كوژراوه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تووشی پێكدادان بووه‌ له‌گه‌ڵ شوفێرێكی دیكه‌دا و دوای درووستبوونی كێشه‌ له‌ نێوانیاندا، شوفێری ئۆتۆمبێلی‌ دووه‌م 5 فیشه‌كی ناوه‌ به‌و هاووڵاتییه‌وه‌ و كوشتوویه‌تی.

دوای رووداوه‌كه‌ تیمه‌كانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و دۆسییه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

 

171162019_t2.jpg