سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەتی سعوودی دەكات

بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


له‌ دیدارێكی نێوان سه‌رۆك بارزانی و وەزیری دەوڵەتی شانشینی سعوودی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان ئاڵوگۆڕ كرا.  

ڕۆژی سێشەممە 11ـی 6ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سامر سەبهان وەزیری دەوڵەتی شانشینی سعوودی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕ كرا.