شه‌پۆڵێكی گه‌رما له‌ هینده‌وه‌ به‌ره‌و عێراق و سعوودیه‌ و كوه‌یت دێت

چه‌ند رۆژێك ده‌خاێنێ

پێگه‌ی كه‌شناسی عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ شه‌پۆڵێكی گه‌رما له‌ هینده‌وه‌ به‌ره‌و عێراق و سعوودیه‌ و كوه‌یت دێت و چه‌ند رۆژێك ده‌خاێنێ و پله‌كانی گه‌رما له‌ زۆربه‌ی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی ده‌گاته‌ سه‌ر رووی 50 پله‌.

ده‌شڵێت: پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما له‌ باشووری عێراق و تایبه‌تی له‌پارێزگای به‌سره‌و چه‌ند به‌شێكی ناوه‌وی وڵاتی كوه‌یت بگاته‌ 50 پله‌ی گه‌رمی.

هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت له‌شاری به‌غدا رۆژێكی گه‌رم ببێت و به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بگاته‌ 45 پله‌ی گه‌رمی.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار