له‌ پشووی جه‌ژندا 86 هاووڵاتی به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

له‌ ئاكامی 73 رووداوی دڵته‌زێنی هاتوچۆدا


وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند "له‌ پشووه‌ نۆ رۆژیه‌كه‌ی جه‌ژندا له‌ ئاكامی 73 رووداوی دڵته‌زێنی هاتوچۆدا له‌ 39 پارێزگا، 86 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

سوله‌یمان سۆیڵو له‌باره‌ی رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كانی هاتوچۆ له‌ پشووه‌ نۆ رۆژیه‌كه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا له‌ توركیا گوتی: "له‌ ئاكامی 73 رووداوی دڵته‌زێنی هاتوچۆدا له‌ 39 پارێزگا، 86 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. له‌ هه‌ر 10 كیلۆمه‌ترێكی رێگا هه‌ستیاره‌كاندا پۆلیسمان داناوه‌. 185 هه‌زار جه‌ندرمه‌ و پۆلیسی هاتوچۆمان ئه‌ركدار كردووه‌. رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كانی هاتوچۆ ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد به‌ 10 ساڵی رابردوو له‌سه‌دا 51،5 و به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردووش له‌سه‌دا 48،5 كه‌مبوونه‌ته‌وه‌. له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستمان به‌ ئاماده‌كارییه‌كان كردووه‌ بۆ پشووی جه‌ژنی قوربان".