لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، نووسینگهى راگهیاندنى جێگری سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق رایدهگهێنێت ، د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە هەولێر پێشوازی لە شاندێكی پارێزگای ئەنبار وشارۆچكەی فەلوجە كرد كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك كەسایەتی ناسراو وژمارەیەك لە گەنجان بەیاوەری پەرلەمانتار یەحیا محەمەداوی.
راشیدهگهیهنن ، لەم دیدارەدا كە پەرلەمانتار د.ڤیان سەبری ئامادەی بوو، باس لە بارودۆخی گشتی كرا لە عیراق بەتایبەتی لەبواری ئەمنی وئابووری وكۆمەڵایەتی ورۆشنبیری دا.
لهبهشێكى دیكهى راگهیاندراوهكهى نووسینگهى راگهیاندنى جێگری سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق دهشڵێت ، لەلای خۆشیانهوە شاندی میوان خۆشحاڵی خۆی بە دیداری جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق نیشان دا وستایشی هەڵوێستە نیشتیمانیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ پێشوازیكردن لە ئاوارەكان وپێشكەشكردنی یارمەتی مرۆیی بۆیان لەبارودۆخێكی زۆر سەخت وناخۆش دا هاوكات ژمارەیەك لەو گەنجانەی ئامادەبوون باسی یادگاریەكانی خۆیان كرد لە هەولێر وشەقڵاوە وبێخاڵ لەو كاتەی لەو شوێنانەدا ئاوارە ببوون.
د.بەشیر راشیگهیاندووه ، وێرَِای بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد وخۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە نیشان دا وئاماژەی بۆ گرنگی یەكخستنی كار وئەركی هەموو پێكهاتەكانی گەلی عیراق كرد لەبارەی زەمینەسازی وئامادەكاری بۆ قۆناغی داهاتوو كە قۆناغی بونیادنانەوە وگەشەپێدانە، هاوكات دووپاتی لەسەر بەهێزكردنی گیانی برایەتی وپاراستنی هاوبەشیەكانی نێوان پێكهاتەكانی كۆمەڵگە وپێویستی هەماهەنگی هەموو لایەك كردەوە بۆ زامنكردنی ئایندەیەكی باشتر بۆ رۆڵەكانمان.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.