زیانه‌كانی به‌كارنه‌هێنانی چاویلكه‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی چاویان كزه‌

سه‌ر ئێشه‌ دروست ده‌كات

چاویلكه‌ یارمه‌تی چاو ده‌دات كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕون ببینێت،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ماندوێتی چاو وسه‌رئێشه‌، دكتۆره‌ كانی علی عمر پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشیه‌كانی چاو باس له‌ زیانه‌كانی به‌كارنه‌هێنانی چاویلكه‌ ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ چاویان كزه‌.

به‌كارنه‌هێنانی چاویلكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی  ماندوێتی بۆ چاوه‌كانمان و سه‌ر ئێشه‌ دروست ده‌كات،به‌ڵام به‌كارهێنان یاخود به‌كارنه‌هێنانی چاویلكه‌ نابێته‌ هۆی ڕاگرتن یاخود زیاتر دابه‌زین یان كزبونی چاو.ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و پرسیاره‌ باوانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ده‌كرێت ئایا ئه‌گه‌ر چاویلكه‌ له‌ چاو بكه‌م چاوم زیاتر دانابه‌زێت،یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌م زیاتر داده‌به‌زێت و ئه‌مه‌ زیاتر بۆ كه‌سانی پێگه‌یشتوو دروسته‌.

به‌ڵام له‌ منداڵاندا به‌كارنه‌هێنانی چاویلكه‌ زیانی زۆره‌ و ده‌بێته‌ هۆی ته‌مه‌ڵی چاو،ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كراو چاره‌سه‌ر نه‌كرا ده‌بێته‌ له‌ ده‌ستدانی به‌شێكی بینین بۆ هه‌میشه‌ی و هه‌ندێك جاریش خێلی، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئامۆژگاریمان بۆ دایكان و باوكان ئه‌وه‌یه‌ كاتێك منداڵه‌كانتان چاوییان كزه‌ با به‌رده‌وام چاویلكه‌كانیان له‌ چاودا بێت.

 سه‌رچاوه‌/ وێستگه‌ ستایل

كوردستان تیڤی/ كامران