ئامێرێكی نوێ‌ بۆ چاره‌ی شێرپه‌نجه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌

ده‌توانێت شانه‌ شێرپه‌نجییه‌كان بكوژێت

زانا چینییه‌كان داهێنانێكی نوێی پزیشكیان به‌رهه‌مهێناوه‌، ده‌بێته‌ به‌خشینی ئومێد به‌هه‌زاران نه‌خۆشی تووشبووی شێرپه‌نجه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی (سۆهۆ) ی چینی، توێژه‌ره‌ چینییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی جیهان سه‌ركه‌وتوو بوون له‌پێشخستنی ئامێرێكی پزیشكی به‌ستراو به‌هۆشمه‌ندی دروستكراو، كه‌ یارمه‌تیده‌ری پزیشكه‌كانه‌ له‌ده‌ستنیشانكردنی گرێی شانه‌كانی سه‌رو مل.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێراترو ووردتر ده‌رده‌خات.

توێژه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی پرۆفیسۆر سوون یینگ، سه‌ر به‌ناوه‌ندی شێرپه‌نجه‌ی زانكۆی (سه‌ن یات سین) ی چینی له‌شاری قوانج چوو، ئامێره‌ نوێیه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئۆتۆماتیكی شێرپه‌نجه‌ی قورگ و لووت، به‌كارهێناوه‌، كه‌ جۆرێكی بڵاوی شێرپه‌نجه‌یه‌ له‌و وڵاته‌ ئاسیاییه‌كان.

شێرپه‌نجه‌ی قورگ و لووت، به‌شی كۆتایی لووت و كۆتایی ده‌می مرۆڤه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و نیشانه‌كانیشی بریتییه‌ له‌وه‌ی لووت و مل تووشی كزانه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌و تووشبووه‌كه‌ش به‌رده‌وام سه‌رئێشه‌ ده‌یگرێت، له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش له‌ده‌ستدانی بیستن له‌ده‌ست ده‌دات.

سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزی گه‌یشتن به‌قوورگی لووت له‌نێو له‌شی مرۆڤه‌كان، نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌و شوێنه‌ پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه‌و چاره‌سه‌ره‌ تیشكییه‌كانیش تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری خۆی له‌و پرۆسه‌یه‌ هه‌یه‌.

چاره‌سه‌ره‌ تیشكییه‌كانیش ده‌توانێت شانه‌ شێرپه‌نجییه‌كان بكوژێت، به‌ڵام ده‌بێت به‌نزیكه‌ی (40) ئه‌ندامی زیندووی له‌شی مرۆڤ تێپه‌رێت، له‌نێویاندا شانه‌ی مێشك و هێڵه‌كان چاو تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گاته‌ قورگ و لووت.

سه‌رچاوه‌/ ئێستا

كوردستان تیڤی/ كامران