جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر چه‌ند میدیایه‌ك تۆمار ده‌كات

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ به‌شى كاروبارى یاسایى دیوانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ،  به‌ شى كاروباری یاسایی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ ناراست و بێ بنه‌ماو چه‌واشه‌كارییانه‌ى كه‌ له‌ رۆژی شه‌مه‌ رێكه‌وتى 8/6/2019 له‌ ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ڕو رۆژنامه‌، له‌سه‌ر  جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رێگه‌ی به‌شی كاروبارى یاساییی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی رێكاره‌ یاساییه‌كان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كات

راشیده‌گه‌یه‌نن ،  جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستانیش مافی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ریان هه‌یه‌.


به‌شى كاروبارى یاسایى دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت ،  په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌فافییه‌ت ده‌رگای بۆ سه‌رجه‌م میدیاو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كراوه‌یه‌ بۆ زانینی راستی و دروستیى ته‌واوى بابه‌ته‌كان.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز