به‌شیر حه‌داد: سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات

به‌شداری مه‌راسیمى سوێند خواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كات


د. بەشیر حەداد خه‌لیل  جێگری سەرۆکی  ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لە هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بوك رایده‌گه‌ێنێت  ئەو کەسانەی دەغڵودانی جووتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەسووتێنن ناحەزانی کوردن و نایانەوێت ئەو ناوچانە ئارام و سەقامگیر بن.


جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌شڵێت  تا ئێستا دوو جار عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی لە مەترسیی ئەو بارودۆخە ئاگادار کردووەتەوە و پێی راگەیاندووە، پێویستە بە زووترین کات دۆخەکە چارەسەر بکرێت، چونکە بەردەوام پەرە دەسەنێت و ئەگەر چارەسەر نەکرێت ناوچەکانی دیکەش دەگرێتەوە.

 به‌شیر حه‌داد ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات کە عادل عەبدولمەهدی رۆژی دووشەممە 10ی 6 ى 2019 سەردانی هەولێر دەکات بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لەوێش جارێکی دیکە ئاگاداری دەکەینەوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز