به‌ڤیدیۆ ..  وتاربێژێك له‌ كاتی وتاری هه‌ینی گیانی له‌ده‌ستدا

ته‌مه‌نی 68 ساڵ بووه‌

وتاربێژێكی به‌ناوبانگ له‌كاتی وتاری رۆژی هه‌ینی له‌ مزگه‌وتی بوخاری له‌ ویلایه‌تی قه‌ده‌ح له‌ مالیزیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌و گیانی سپارد.

وتاربێژه‌كه‌ ناوی كو به‌عقوب كو هاشمه‌و ته‌مه‌نی 68 ساڵ بووه‌، له‌كاتی وتاردان له‌سه‌ر مینه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌و نوێژخوێنان تووشی شۆك ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن مسته‌فا غه‌فیفدین، قوتابییه‌كی پێشووی وتاربێژه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی سترێت تایمزی مالیزی راگه‌یاندووه‌: له‌كاتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی كو به‌عقوب ژماره‌یه‌ك پزیشكی ئاماده‌بووی وتاری هه‌ینی به‌په‌له‌ هه‌وڵیاندا مامۆستا له‌مردن رزكار بكه‌ن، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی به‌نه‌خۆشخانه‌ پزیشكان مردنی ناوبراویان راگه‌یاند.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار