فلیمی سینه‌مایی"په‌یكه‌ری دڵ" بینه‌رێكی كه‌م وێنه‌

له‌ده‌رهێنانی (شوان عه‌توف)

دوێنێ له‌ هه‌ولێر له‌ ئیمپایه‌ر سینه‌ما ، به‌ ئاماده‌بوونی كاستی فیلمی سینه‌مای "په‌یكه‌ری دڵ"  بۆ چواره‌م رۆژ له‌ نمایش كردن به‌رده‌وابوو.

 فلیمی سینه‌مایی"په‌یكه‌ری دڵ"  له‌شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی ، كركوك ) له‌ نمایش كردن به‌رده‌وامه‌ پێشوازییه‌كی زۆر باشی لێكراوه‌ تائیستا له‌ هه‌ولێر (5000) بینه‌ر له‌ ماوه‌ی چوار رۆژدا، له‌ سلێمانی (000 10) بینه‌ر له‌ ماوه‌ی چوار رۆژدا،له‌ كه‌ركوك (4000) بینه‌ر له‌ ماوه‌ی چوار رۆژدا ئاماده‌ی بینینی  فلیمه‌كه‌ بوون.

فلیمی سینه‌مایی"په‌یكه‌ری دڵ " سه‌ركه‌وتنێكی كه‌م وێنه‌ی تۆماركرد له‌ ئاماده‌بوونی بینه‌ران، له‌ده‌رهێنانی (شوان عه‌توف) بیرۆكه‌و نووسین (عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵا) سیناریۆ (لوقمان سوخنوه‌ر).

 ئه‌م فیلمه‌ به‌هۆی به‌شداریكردنی ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژه‌ ناسراوه‌كانی كورده‌وه‌ ، بینه‌رێكی زۆر ئاماده‌ی نمایشه‌كان بوون، ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی گۆانی بێژ هه‌ڵوێست محه‌مه‌د و له‌ فیلمه‌كه‌دا پێنج گۆرانی ده‌ڵێت،ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ فلیمه‌ ده‌بینن بریتیتین له‌ (هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، نزار سه‌لامی، ئه‌حمه‌د ره‌ئوف، ژیان ئیبراهیم خه‌یات، حه‌مه‌ عه‌لی خان، نارین، رێشان)

پرۆدیسه‌ری فیلم : باهۆز نه‌سره‌دین ، به‌رهه‌م هێنه‌ر : میترۆ نۆم پرۆدێكشن، كام پرۆدێكشن

 شایانی باسه‌ له‌ رۆژانی دوای جه‌ژن نمایشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كان.

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv