لەبارەی نرخی بەنزین بۆ 450 دینار ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر روونكردنەوە دەدات

وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌


 له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر رایدەگەیەنێت، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا به‌ناوی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ كه‌وتویه‌تى نرخی بەنزین دەكەمە 450 دینار بۆ ھەر لیترێك


 ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر  ده‌شڵێت ، بە ھیچ شێوەیەك بڕیار لە ھەرزان كردنی نرخی بەنزین لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر نەدراوە، ئەوەی ھەبووە لە كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگا ژمارە 56 لە 23/4/2019 پرسی گرانبوونی بەنزین و نەوت باسی لێوەكراوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، ھەست بەو ناداد پەروەریەی عەبادی لە پارێزگای ھەولێر كراوە لە رووی گرانی نرخی بەنزین، بۆیە بە ئەركی خۆمان ھەڵساین كە نووسراوێك ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كرا، بۆ وەرگرتنەوەی مافی زەوتكراوی خەڵكی ھەولێری پایتەخت و كوردستان بە گشتی كە لەلایەن عەبادی زەوتكرابوو، ھاوشێوەی مووچە و بوودجەی ھەرێم.

ده‌قی نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نى پارێزگای هه‌ولێر : 

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز