روونکردنەوەیەک لە ھیڤیدار ئەحمەد-ەوە بو رای گشتی

ھەندێک وێبسایت و دەزگای راگەیاندن، به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌

ھەندێک وێبسایت و دەزگای راگەیاندن، ھەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە لە نێو فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی تووند روویداوە.

بویە ئەم روونکردنەوەیە دەنووسم، چونکە ناوی من لەنێو ھەواڵەکەدا ھاتووە کە گوایە (لە نێوان من ھیڤیدار ئەحمەد لەگەڵ بەڕێز ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان گفتوگۆی تووند دروست بووە!).

.. ئەم خاڵانەی خوارەوە دەخەمەڕوو

١- سەر لەبەری ئەو ھەواڵانە ئەسڵ و ئەساسی نییە

٢- تا ئەو پەری ئازادی لەنێو پارتیدا ھەیە بو موناقەشە، بەڵام ھیچ جارێ ئەو ئازادییەی نێو پارتی بە کەوادری خۆی داوە نەگەیشتووەتە ئەوەی یەکدی بشکێنن وەک ئەوەی لەنێو راپۆرتەکەدا ھاتووە

٣- بەڕێز ھێمن ھەورامێ، ئەندامی سەرکردایەتی پارتیمانە و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە تا ئەو پەڕی جێگەی رێز و تەقدیری من و تەواوی ئەندامانی فراکسیۆن و دەنگەدەرانی پارتییە

٤- ئەو دەزگایانەی راپۆرتەکەیان بڵاوکردووەتەوە کە ئاشکرایە بە فیتی کەسی نابەرپرس بڵاویانکردووتەوە ئەو خەونە لەگەڵ خۆیان دەخەنە نێو گۆڕی خۆیان کە کێشە لەنێو پارتی دروست دەکەن. بە گەورەکانیان نەکراوە چ جار بە ھەندی ماڵپەر و ھەندێ دەزگای میدیای!

٥- کەمترین ئیتێکی رۆژنامەڤانی ئەوەیە رای بەرامبەر وەربگرێت بو ھەر ھەواڵێک؟ بەڵام نە لەدوور و نە لە نزیکەوە پەیوەندییان بە منەوە نەکردووە لەسەر راستی و دروستی زانیارییە درووەکانیان.

٦- چ عەیبێکی گەورەیە دروو بڵاو دەکەنەوە

٧- بە مافی خۆم دەزانم سکاڵای یاسای لەسەر ھەر یەک لە (سایتی میللەت پرێس، ژیان میدیا، لڤین پرێس و ھەر دەزگایەکی دیکەی ئەو ھەواڵەی بڵاویان کردووەتەوەو بڵاو دەکەنەوە...)

سکاڵای یاسای تۆمار دەکەم. راستی و دروستی ئەو ھەواڵە لە دادگا دەردەکەوێت...

ھیڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی