ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ شارێكی سوید روویدا

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شاری لین شوپینگی سوید ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ 25 كه‌س برینداربوون. 

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ وڵاتی سویده‌وه‌ پێی ڕاگه‌یاندین كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ئاپارتمانێكی نیشته‌جێبوون روویداوه‌ و به‌شێك له‌ باڵاخانه‌كه‌ رووخاوه و له‌به‌ر به‌هێزیی، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ زۆربه‌ی گه‌ره‌كه‌كانی شاره‌كه‌ بیستراوه‌. 

دوابه‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌‌ هێزه‌كانی پۆلیس و هێزه‌كانی فریاگوزاری خێرا به‌ره‌و شوێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ رۆیشتوون. 

هاوكات به‌مه‌به‌ستی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌، تیمه‌كانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ئاسایش له‌ شوێنه‌كه‌ ئاماده‌بوون، تا ئێستا پۆلیس له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ هیچ زانیارییه‌كی بۆ میدیاكان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام میدیاكانی سوید ئاشكرایان كرد كه‌ 25 كه‌س به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ برینداربوون.