به‌ڤیدیۆ.. دیاری قه‌ره‌داغی كلییپێكی (گه‌ر تۆ نه‌بی)  بڵاوكرده‌وه‌

تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن لوقمان محه‌مه‌د نووسراوه‌

هونه‌رمه‌ند دیاری قه‌ره‌داغی ، نوێترین به‌رهه‌می خۆی كه‌ ڤیدیۆ كلیپێكه‌ به‌ ناوی (گه‌ر تۆ نه‌بی) بڵاو كرده‌وه‌.

 گۆرانی (گه‌ر تۆ نه‌بی) تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن  لوقمان محه‌مه‌د نووسراوه‌ و دیاری قه‌رداغی خۆی ئاوازی بۆ ئاماده‌ كردووه‌، وه‌ ڕۆزبێ میربه‌گی كاری ده‌رھێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

 شایانی باسه‌ دیاری قه‌ره‌داغی خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، خاوه‌نی ستایلێكی تایبه‌ته‌و له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به‌ كاری ھونه‌ری كردووه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران