ئه‌مه‌ریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت

ئێران: لێدوانەكانی ترەمپ شایەنی وەڵامدانەوە نین


ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه‌ سزای نوێ به‌سه‌ر كه‌رتی پترۆكیمیایی ئێراندا بسه‌پێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ رووی داراییه‌وه‌ هاوكاری سوپای پاسدارانی كردووه‌.

ئاژانسی "رۆیته‌رز" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سزا نوێیه‌كان، گه‌وره‌ترین گرووپی كۆمپانیای پترۆكیمیایی ئێرانی ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ له‌ رووی داراییه‌وه‌ پشتیوانی سوپای پاسدارانی ئێرانی كردووه‌.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ ئه‌مه‌ریكا، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌هۆی پێدانی پاره‌ و پشتیوانی دارایی سوپای پاسداران، كه‌ له‌ لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكایه‌، سزا نوێیه‌كان ده‌سه‌پێنن.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، به‌رپرسانی باڵای واشنتن و تارانیش، ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌ شه‌ڕ له‌ دژی یه‌ك ده‌ستپێبكه‌ن.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئەمڕۆ هەینی، سەبارەت بە لێدوانەكانی دوێنێی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكیدا رایگەیاند" لێدوانەكانی ئەمداوییەی ترەمپ كە لە ئەوروپا ئەنجامیداوە، دووبارە و دژیەكە و هیچ بەهایەكی نیە، راشیگەیاندوە "وتەكانى شایەنی ئەوە نیە تاران وەڵامی بداتەوە.