تره‌مپ: له‌دوای جیابونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دۆخی سنووره‌كانی ئێرله‌ندا باش ده‌بێت

تره‌مپ سه‌ردانى ئێرله‌ندای كرد


 سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیابوویه‌وه‌، دۆخی سنووره‌كانی ئێرله‌ندا "باش ده‌بێت".


سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیابوویه‌وه‌، دۆخی سنووره‌كانی ئێرله‌ندا "باش ده‌بێت".

دۆناڵد تره‌مپ له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌ریتانیا، گه‌یشته‌ ئێرله‌ندا و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شانۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران، لیۆ ڤارادكار كۆبوویه‌وه‌ و هه‌ر له‌وێ روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورتی دایه‌ رۆژنامه‌وانان.

تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیابوویه‌وه‌، دۆخی سنووره‌كانی ئێرله‌ندا "باش ده‌بێت"، تره‌مپ گوتی: "پێموانییه‌ سنوور ببێته‌ كێشه‌".

له‌ وه‌ڵامی ره‌خنه‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێرله‌ندا، مایكڵ هیگنز، كه‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكای له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌ "مه‌ترسیدار و دڵره‌قانه‌" ناوبردبوو، تره‌مپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ رووی ژینگه‌وه‌ "تێكنه‌چووه‌".

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، سه‌رۆكی ئه‌مریكا چووه‌ ئه‌و هۆتێله‌ی خۆی كه‌ ساڵی ٢٠١٤ كڕیبووی و یاریگای گۆڵفیشی تێدایه‌.