Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:35

27 ته‌ن خوێ له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌ڕێندرایه‌وه‌ وڵاتی ئێران

به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له‌ پشكنینی تاقیگه‌
کوردستان TV
#7
100%

ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه‌ ڕایگه‌یاند: بڕی 27 ته‌ن له‌ خوێی ئازه‌ر بۆ ووڵاتی ئێران گه‌ڕێنرایه‌وه‌ به‌ هۆكاری ده‌رنه‌چوونی له‌ پشكنینی تاقیگه‌.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا تاتووه‌: ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (2019/6/1) هه‌ڵساین به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی(1) بار هه‌ڵگری به‌ بڕی (27) ته‌ن (120) كیلۆگرام له‌ خوێی ئازه‌ر كه‌ له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی هۆبه‌ی نموونه‌ی خۆراك پشكنینی بۆ كرا به‌ڵام له‌ پشكنینی تاقیگه‌ ده‌رنه‌چوو.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: به‌م هۆكاره‌ له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ خوێكه‌ گه‌ڕێندراییه‌وه‌ بۆ ووڵاتی ئێران .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.