هێرشێكی چه‌كداری له‌ ئه‌مریكا 17 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ برینداربوون

له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریی بۆ سه‌ر بینای شاره‌وانی له‌ شاری ڤێرجینیا بیچی سه‌ربه‌ ویلایه‌تی ڤێرجینیای ئه‌مریكا، ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ برینداربوون. 

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ میدیای ئه‌مریكیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كارمه‌ندێكی شاره‌وانیی ڤێرجینیا بیچ دوای نیوه‌ڕۆ چووه‌ته‌ نێو بیناكه‌وه‌ و ده‌ستی به‌ ده‌ستڕێژی هه‌ڕه‌مه‌كی كردووه‌. 

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس، جه‌یمس سێرڤێرا، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ برینداربوون و هه‌روه‌ها هێرشكاره‌كه‌ كوژراوه‌.