له‌ گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانى هه‌ولێر 7 تۆن جگه‌ری مریشكى ئێرانى قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا

به‌شێوه‌ى شاراوه‌ و قاچاغ هاورده‌ كرابوو


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، لێژنه‌ى پشكنین و بازار سه‌ر به‌ قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى 7 تۆن جگه‌ری مریشى قه‌ده‌غه‌كراوی ئێرانى راگه‌یاند 


لێژنه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 2:30 ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 30 ى 5 ى 2019 ،  لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕبەسەرپەرشتی قایمقامی هەولێر وبەشی پۆلیسی شارەوانی رایده‌گه‌ێنێت ،  بڕی7 حەوت تۆن لەجەرگی مریشکی ئێرانی قەدەغەکراو لەگەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر ده‌ستى به‌سه‌ر داگیرا 


لێژنه‌ى پشكنین و بازار سه‌ر قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بڕی 7 تۆن له‌جگه‌ره‌كه‌  بەشێوەیەکی شاراوەوقاچاغ هاوردە کرابوو .

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز