له‌ سۆران پیشانگایه‌كی كاری ده‌ستی نمایش كرا

دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن به‌هره‌ن

ئه‌نجوومه‌نی سۆرانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، به‌ هاوكاری رێكخراوی په‌ره‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌ 28-5-2019  پیشانگایه‌كی كاردی ده‌ستی كرده‌وه‌.

به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سۆرانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، رایگه‌یاند : وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی سۆرانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، به‌ هاوكاری رێكخراوی په‌ره‌و به‌ هه‌ماهه‌نگی پاركی گوڵانی گه‌شتیاری و به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان، هه‌ستاین به‌كردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌كی كاری ده‌ستی بۆ ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پیشه‌و به‌هره‌ن له‌پاركی گوڵان.

ئاماژه‌شی به‌وه‌دا "مه‌به‌ست له‌م كاره‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی تا بتوانرێت له‌م رێگه‌یه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان بفرۆشرێت و بره‌ودانێكیش بێت به‌ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن به‌هره‌ن.

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران