وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ عێراق

بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا كۆببێته‌وه‌


وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و له‌ چوارچێوه‌ی سەردانەکەیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیران و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی په‌رله‌مان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ  شەممە 2019/5/25 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆببێته‌وه‌.

تاووتوێكردنی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌تیش نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران و به‌غدا، به‌شێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی زه‌ریف ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق.

و: سامان زاهیر