له‌باره‌ی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌و كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گرنگی یاریه‌كه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی خسته‌ڕوو
، مێسی ڕایگه‌یاند كه به ده‌روونێكی ئارام و به شێوه‌یه‌كی تۆكمه خۆیان بۆ یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئاماده‌كردووه‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به وه‌ده‌ستهێنانی نازناوی دوانه‌ی خول و جامی شای ئیسپانیا‌و به باشترین شێوه كۆتایی به ململانێكانی ئه‌م وه‌رزه بهێنن
سه‌باره‌ت به دۆڕانی سه‌ختی تیپه‌كه‌ی له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپول، مێسی گوتی، به‌ڕاستی كۆستێكی كوشنده‌و برینێكی قوڵی له دڵی ئێمه دروستكرد كه ساڕێژبوونی ئاسان نه‌بوو، ئێمه‌ی یاریزانان به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌ی ئه‌و دۆڕانه‌مان له‌ئه‌ستۆیه نه‌ك ڕاهێنه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێرنیستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌مان پلانێكی تۆكمه‌و گونجاوی بۆ یاریه‌كه داڕشتبوو، به‌ڵام ئێمه به باشی یاریمان نه‌كرد، من هیوادارم ڤالڤێردی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مان به‌رده‌وام بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌رێكی به‌توانایه، مێسی ئاشكراشی كرد كه دۆڕانیان له‌به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپول بۆ ئه‌و زۆر سه‌ختترو ناخۆشتر بوو له دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له یاری كۆتایی مۆندیالی دووهه‌زاروچوارده، هاوكات ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه مانه‌وه‌ی له ڕیزی بارسێلۆنا دووپاتكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌دات نازناوی دیكه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی بباته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.