توركیا كڕینی نەوت لە ئێران ڕاده‌گرێت

توركیا پابه‌ندى سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سەر ئێران ده‌ببَت

ئەمڕۆ پێنجشەممە حكوومەتی توركیا لە چوارچێوەی پابەندبوون بە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، ڕاگرتنی كڕینی نەوتی لە حكوومەتی تاران راگەیاند.

لە میانی سەردانەكەی یاوز سەلیم بریكاری وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ واشنتن، بەرپرسێكی یاوەری ناوبراو رایگەیاندووە كە وڵاتەكەیان پابەندی سزاكانی ئەمریكایە بۆ سەر ئێران، بۆیە لە سەرەتای ئەم مانگەوە كڕینی نەوتیان لە ئێران راگرتووە، ئەگەرچی بڕیارەكەشیان بە دڵ نەبووە.

ئەو بەرپرسە راگەیاندووە، كە توركیا خۆی بە هاوپەیمانێكی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكا دەزانێ، بۆیە ڕێز لە سزاكانی واشنتن بۆ سەر ئێران دەگرێ و پابەندی دەبێت.

جێی باسە ئەمریكا ڕێپێدانی بە هەشت وڵات دابوو كە تا رۆژی 2ی ئایار دەیانتوانی مامەڵە لەگەڵ ئێران بكەن، یەكێك لەو وڵاتانە توركیا بوو، بەڵام لە سەرەتای ئایارەوە ئیتر ڕێپێدانەكە كۆتایی هات.