پۆلیسی سلێمانى ده‌ستگیر كردنى 17 تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند

بە چەند ماددەیەكی جۆراو جۆر لەیاسای سزادانی عێراقی


ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 23 ى 5 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن بەسەرجەم بنكەكانیەوە 17 تۆمەتباریان دەستگیركردووە بە چەند ماددەیەكی جۆراو جۆر لەیاسای سزادانی عێراقی .

بەشێوەیەك :

• تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتبار هەستاوە بەدزیكردن .
• تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 453 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتبار هەستاوە بەفێڵكردن لە هاوڵاتیان .
• تۆمەتبارێك دەستگیراوە بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەكی بێ‌ مۆڵەت و دەستیش گیراوە بەسەر چەكەكەدا ، لەئێستادا تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددەی 21ی چەك .
• شەش تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 194 لەیاسای گومرگ .
• هەشت تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی .

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز