وەزارەتی پێشمەرگە داواکاریی راکان جبووری پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوك بۆ کشاندنەوەی هێزی پێشمەرگە لە سه‌رانسه‌ری سنووری ئیداری کەرکوك رەتدەکاتەوە.
فەریق جەمال ئیمینکی سوپا سالاری هێزی پێشمەرگە بەکوردستان 24ی راگه‌یاندووه كه داواکارییەکەی راکان جبووری هیچ نرخێکی نییە و بەهیچ شێوەیەکیش پێشمەرگە لەو سنوورەی ئێستا ناچێتە دواوە.
له‌كاتێكیشدا داواکاریی پاشەکشەپێکردنی پێشمەرگە لەلایەن پاریزگاری سەپێندراوی کەرکوکەوە دراوەتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق, ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش له‌فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان رایده‌گه‌ێنێت ، داواکارییەکەى جبوورى دەبەستێتەوە بەوەی کە ئێستا لە هەموو کاتێك زیاتر پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان نزیك بووەتەوە .
راشیگه‌یاندووه كه راکان جبووری خۆی باش ده‌زانێت كه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر له‌وه نزیك بوونه‌ته‌وه، كه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه كوردستانییه‌كان، بۆیە داوایەكی وەها دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.