سلێمانی.. له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

له‌ شه‌ش ڕووداودا

ترافیك ئێف ئێمی سلێمانی ئاماری 24 كاتژمێری ڕووداوه‌كانی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند.

له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا شه‌ش ڕووداوی هاتووچۆ تۆمار كراون، ڕووداوه‌كانیش زیانی گیانی و ماددی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

له‌باره‌ی زیانه‌ گیانییه‌كانه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ به‌ داخه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه‌و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

1