رابه‌ری ئایینی ئێران هۆشداری ده‌داته‌ سه‌رككۆماری ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا


رابه‌ری ئایینی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاند کە له‌ سه‌ره‌تاوه‌ زۆر باوه‌ڕیان به‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ بكرێت، له‌مباره‌یه‌یشه‌وه‌ هۆشداری داوه‌ته‌ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف.

نووسینگه‌ی خامنه‌یی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی کە ناوبراو له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك قوتابی له‌ تاران سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی دواوه‌.

خامنه‌یی له‌و نامه‌یه‌ی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه‌ بۆ به‌رپرسانی نووسیووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ كام له‌ مه‌رجه‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌رببڕدرێت، به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كاندا ئه‌ركی ئه‌و نییه‌ بڵێ كه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.

خامنه‌یی به‌پێویستی زانی "پێگه‌ی رێبه‌رایه‌تی" ئێران ده‌ستوه‌رنه‌داته‌ بابه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و نووسیوویه‌تی "نابێت پێگه‌ی رێبه‌رایه‌تی تێكه‌ڵ بە جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ بێت و پێشی پێ بگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ پێكهاته‌ی گشتیی شۆڕشه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ین".

خامنه‌یی له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ بۆچوونی خۆی ده‌ربڕیووه‌ و نووسیوویه‌تی "كه‌ یه‌كه‌مجار رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه‌وته‌ قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه‌ زۆر باوه‌ڕمان پێی نه‌بوو. چه‌ندین جار ئه‌وه‌م به‌ به‌ڕێز سه‌ركۆمار (حه‌سه‌ن روحانی) و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ (محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف) راگه‌یاند و له‌ زۆر بابه‌تدا هۆشداریم پێدان". 

 AA