هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد" عه‌لی توانا" كۆچی دوایی كرد

به‌شداری له‌ چه‌ندین كاری درامی كردووه‌
هونه‌رمه‌ند"عه‌لی توانا" دوایی ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، دوێنێ سێ شه‌ممه‌ له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند له‌ ساڵی1970 دا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ركه‌وت و له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌شداریی چه‌ندین شانۆ و درامای كوردیی كردووه‌ له‌ هه‌مان كاتدا ، یه‌كێكبوو له‌ چیرۆكنووسه‌ نوێگه‌ره‌كانی كورد و له‌ ساڵانی 1959 و 1960 و 1961 پێنج چیرۆكی نووسیوه‌  ، له‌ ساڵی 1959 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر، كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌دیبانیان دروستكرد و بووه‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ .
شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا له‌ ساڵی 1943 له‌ گه‌ڕه‌كی سابونكه‌رانی شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌، به‌شداری له‌ چه‌ندین كاری درامیشدا كردووه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
5,378,880
گیانله‌ده‌ستدان
342,879
چاکبوونەوە
2,231,258
تووشبووان
476
گیانله‌ده‌ستدان
5
چاکبوونەوە
386
تووشبووان
4,272
گیانله‌ده‌ستدان
152
چاکبوونەوە
2,585