میری كوه‌یت: له‌دوخێكی زۆر مه‌ترسیداردا ده‌ژین

له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی

شێخ سه‌باح جابر سه‌باح، میری كوه‌یت له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌: له‌ئاكامی به‌رزبوونه‌وه‌ی  ئه‌و گرژییانه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌، ئێمه‌ ئێستا له‌دوخێكی زۆر مه‌ترسیداردا ده‌ژیین.

هه‌روه‌ها شێخ جابر داوای كردووه‌ دانایی و هۆشمه‌ندی به‌كاربهێندرێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌ ناوچه‌كه‌ی پێداتێپه‌ڕ ده‌بێت.

گوتیشی: له‌كاتی ئێستادا به‌رپرسیارییه‌تی دیبلۆماسییه‌كانی كوه‌یت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی نیشتمان زیاتر ده‌بێت.

وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسی كونا