تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە 12 فەرمانی گرتنی هەبووە

پۆلیس: هەركەسێك سكاڵای لە سەر تۆمەتبارهه‌یه‌ دەتوانێت سكاڵا له‌بنكه‌یه‌كی پۆلیس تۆمار بكات

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە دوانزە فەرمانی گرتنی هەیەو لەچەند بنكەیەكی پۆلیس داواكراوە .

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، كه‌هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر تۆمەتبارێكی هەڵاتوو دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد توانرا ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22 ى 5 ى 2019  تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە چەندین فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی ماددەكانی 452 ، 453 ، 456 لەیاسای سزادانی عیراقی بە جۆرێك كە :
شەش فەرمانی گرتنی هەبووە لە شاری هەولێر و قەزای شەقڵاوە .
پێنج فەرمانی گرتنی هەبووە لە چەند بنكەیەك لەشاری سلێمانی .
یەك فەرمانی گرتنی هەبووە لە قەزای كۆیە .

راشیده‌گه‌یه‌نن ، كه‌ تۆمەتبار ( أ ، ن ، ف ) كە لەئێستادا بەفەرمانی  دادوەر ڕاگیراوە هەستاوە بەفێڵكرد لەهاوڵاتیان و بەفێڵ پارەی لەژمارەیەك هاوڵاتی سەندووەو هەڵاتووە.

پۆلیس داوا لەهاوڵاتیان دەكات هەركەسێك سكاڵای هەیە لە سەر تۆمەتبار دەتوانێت سكاڵاكەی لەنزیكترین بنكە لەشوێنی نیشتەجێبونیەوە تۆمار بكات.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز