سه‌رۆكی لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ئاسایشی نیشتمانی له‌ په‌رله‌مانی ئێران:ناچینه‌ هیچ جۆره‌ جه‌نگێكه‌وه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

سه‌رۆكی لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ئاسایشی نیشتمانی له‌ په‌رله‌مانی ئێران، حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت-پیشه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ناچنه‌ هیچ جه‌نگێكه‌وه‌، به‌ جه‌نگی به‌ وه‌كاله‌تیشه‌وه‌.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی كرێكارانی ئێرانی ILNA، فه‌لاحه‌ت-پیشه‌ باسی له‌ گرژی نێوان تاران و واشنتۆن كرد كه‌ له‌م رۆژانه‌ی دواییدا به‌ لێدوانی به‌رامبه‌ری رووی له‌ زیادبوون كرد.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ئاسایشی نیشتمانی له‌ په‌رله‌مانی ئێران له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌وه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئێران له‌ رێگه‌ی ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌ژێر كۆنترۆڵیدان له‌بری جه‌نگی راسته‌وخۆ دژبه‌ ئه‌مریكا ده‌چێته‌ جه‌نگی به‌ وه‌كاڵه‌ته‌وه‌؟ رایگه‌یاند "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچینه‌ هیچ جۆره‌ جه‌نگێكه‌وه‌. ناتواندرێت ئه‌وه‌ به‌یان بكرێت كه‌ هیچ گرووپێك له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ چووه‌ته‌ جه‌نگی به‌وه‌كاله‌ته‌وه‌".

فه‌لاحه‌ت-پیشه‌ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ هه‌ندێك كاراكته‌ری ناوچه‌كه‌ خوازیارن له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مریكا رابكێشنه‌ جه‌نگه‌وه‌.