سووده‌كانی مێوژ و شه‌ربه‌تی مێوژ بزانه‌

چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشیی ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان

مێوژ به‌ھۆی له‌ خۆگرتنی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ كانزا و ڤیتامین به‌سووده‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆر له‌ نه‌خۆشییه‌كان و زیادكردنی ھێز و به‌رگری له‌شی مرۆڤ.

‌سووده‌كانی مێوژ و شه‌ربه‌تی مێوژ:

یه‌كه‌م: دڵ به‌هێز ده‌كات، كۆنتڕۆڵی په‌ستانی خوێن ده‌كات و چاره‌سه‌ره‌ بۆ كه‌مخوێنی.

دووه‌م: به‌سووده‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رئێشه‌ و رۆماتیزم و ئاسنیان هه‌یه‌، چاره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی مه‌لاریاش ده‌كات.

سێیه‌م: توانای ھه‌یه‌ شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن نه‌ھێڵێت.

چواره‌م: چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشیی ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان.

پێنجه‌م: به‌سووده‌ بۆ پێدانی ھێز و گه‌شه‌كردنی منداڵ و ته‌ندروستی مرۆڤ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی.

شه‌شه‌م: له‌ به‌ھێزكردنی ددان و چاو و ئێسكه‌كان رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه‌.

حه‌وته‌م: بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش و سووتاندنی كالۆری له‌ش به‌سووده‌.

هه‌شته‌م: به‌سووده‌ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كۆڵۆن و ریخۆڵه‌كان.

نۆیه‌م‌: چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات.

ده‌یه‌م: میزه‌ڕۆ پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ پاشماوه‌ی هه‌وكردن و ره‌مل.

یازده‌یه‌م: به‌سووده‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هه‌وكردنی سنگیان هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران