قه‌ته‌ر، پێنج چین و توێژی دیاریكردووه كه ده‌توانن دوای مافی په‌نابه‌رایه‌تی سیاسی له‌و وڵاته بكه‌ن له‌نێویاندا به‌رپرسی ئێستا یان پێشوو، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ھه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرابێت.
ئه‌و بڕیاره كه له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوودا له لایه‌ن میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی-یه‌وه ده‌ركرابوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له رۆژنامه‌ی فه‌رمی قه‌ته‌ردا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی بڕیاره‌كه پێنج چین و توێژ ده‌توانن داوای مافی پانه‌به‌رایه‌تی سیاسی له قه‌ته‌ر بكه‌ن و ئه‌وانیش بریتیین له مافپه‌روه‌ر، په‌یامنێر و رۆژنامه‌نووس، ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه سه‌ربه پارت و لایه‌نی ئایینین، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئێستا یان پێشوو، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ھه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابێت.
ھه‌ر كه‌سێك له‌و پێنج چین و توێژه مافی پانه‌به‌رایه‌تی سیاسی له قه‌ته‌ر وه‌ربگرێت مانگانه ٨٢٠ دۆلار به خۆی و ٢٢٠ دۆلاریش بۆ ھاوسه‌ر و ھه‌ر منداڵێكی ده‌ده‌رێت تا ئه‌و كاته‌ی كارێكی گونجاو ده‌دۆزێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ھه‌ر كه‌سێك له‌و چین و توێژه كه مافی په‌نابه‌رایه‌تی سیاسی له قه‌ته‌ر وه‌رده‌گرێت جگه له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانده‌توانێت له ھه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و وڵاته كار بكات، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش شوێنی نیشته‌جێبوون، بیمه‌ی ته‌ندروستی و خوێندنی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.