له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر داواكارییه‌ك ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌كات كه‌ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە نەكڕن كە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ تابلۆكردن نایانگرێتەوە.
هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، به‌پێی دوایین بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و بێ تابلۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كان ته‌نها ئه‌و مۆدیلانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌كه‌ونه نێوان 1994-2010 واتا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه مۆدێلیان له‌سه‌رووی 2010یه ئه‌و بڕیاره نایانگرێته‌وه ئه‌گه‌ر بێ تابلۆ و بێ سه‌ره‌تا بن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه هێنرابنه كوردستان یاخود ئۆتۆمبێلی ئه‌وروپی بن له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داخلی هه‌رێم بووبن ئه‌وا تاكو مودێلی 2016 تۆمارده‌كرێن به مه‌رجێك پێش 5/1/2018 داخلی هه‌رێمی كوردستان بووبن. بۆیه هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه پاره‌ی خۆیان له كڕینی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه سه‌رف نه‌كه‌ن كه بڕیاری تۆماركردن نایانگرێته‌وه، چونكه به‌پێی زانیارییەكان چه‌ند بازرگانێك برێكی زۆری ئۆتۆمبێلیان هێناوه‌ته كوردستان كه مودێلیان لە سه‌روی ئه‌و مودێلانه‌یه و به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن له‌و رێگەوە پاره‌یه‌كی زۆر كۆده‌كه‌نه‌وه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.