گفتوگۆ له‌سه‌ر خانەنشینی و شەھیدان و کەمئەندامان و کۆچکردووانی پێشمه‌رگه كرا
له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، بەسەرپەرشتی کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى دیكه‌ى پێشمه‌رگه کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی باڵای بەرگری وەزارەتی پێشمەرگە لە شاری ھەولێر بەڕێوەچوو.
رایده‌گه‌یه‌نن ، لەو کۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی چەند بابەتێکی تایبەت بە کاروباری رۆژانەی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لە نێویشیان بابەتی خانەنشینی و شەھیدان و کەمئەندامان و کۆچکردووان.
ھەروەھا راشیده‌گه‌یه‌نن كه لەو کۆبونەوەیەدا جارێکی تر باس لە پرسی چاکسازی و ھەنگاوەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی چاکسازی کرا، دواتر بڕیاری پێویست لەبارەی ئەو تەوەرانە و چەند تەوەرێکی تر درا.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
- Log in to post comments